TR KU SO
FB X
Kurdistan

روفاتى 41 کوردى ئێزدى گەڕێنرانەوە شنگال

Navas Jan
Admin
📅 24 Ocak 2024 17:38

پەیامی کورد... روفاتى 41 کوردى ئێزدى گەڕێنرانەوە شنگال

روفاتى 41 کەس لە کوردانى ئێزدى گەڕێنرانەوە شنگال، لە مەراسیمێکی تایبەتیشدا بە خاک دەسپێردرێن.

روفاتى ئەم کوردە ئێزدییانە رۆژى دوشەممە لە مۆنۆمێنتى شەهیدان لە بەغداد رێوڕەسمى رێزلێنانیان بۆ ئەنجامدرا و ئەمڕۆش گەڕێنرانەوە بۆ شنگال، بڕیارە لە مەراسیمێکى تایبەتدا لە چوار گۆڕستان بە خاک بسپێردرێن.

بڕیارە پرسەى روفاتەکان لە 24 و 25 و 26ـى ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، ئەمڕۆش بەشێکى زۆرى کەسوکارى قوربانیانى شنگال ئامادەن.

روفاتەکان خەڵکى ناوچەکانى (حەردان، کۆجۆ، خانەسۆر، قنێ)ـن، لەسەر تابوتەکانیان وێنە و ناویان نوسراوە و تابوتەکانیشیان بە ئاڵاى عێراق داپۆشراون.

لەگەڵ ئەوەى نۆ ساڵ بەسەر کارەساتى شنگال تێپەڕیوە، بەڵام تا ئێستاش پرسى گەڕاندنەوەى روفاتەکان و دۆزینەوەى ونبوان بە تەواوەتى یەکلایی نەکراونەتەوە، لەگەڵ ئەوەى بەشێکى زۆرى ئاوارەکانى ئەو ناوچانەیش نەگەڕاونەتەوە زێدى خۆیان و بە ئاوارەیی ژیان بەسەر دەبەن.

Paylas: