TR KU SO
FB X
Kurdistan

پارتی: كورسیشمان كەم بكات كاتیی دەبێت

Navas Jan
Admin
📅 18 Kasım 2021 15:36

پەیامی کورد … پارتی: كورسیشمان كەم بكات كاتیی دەبێت

بەرپرسی بەشی یاسایی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ئاشكرای دەكات كە هێشتا روون نییە ژمارەی ئەو كورسیانەی بەدەستیانهێناون كەمدەبێتەوە یاخود نا، ئەگەر كەمیشببنەوە كاتیی دەبێت.

لەمبارەیەوە هاوار محەممەد بەرپرسی بەشی یاسایی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: بەپێی زانیارییەكان دەستەی دادوەری بە كۆمیسیۆنی راگەیاندووە دەبێت دەنگی ئەو وێستگانە بسوتێنرێت كە پەنجەمۆری دوبارەیان تێدایە، بەشێك لەو وێستگانە لە چەند بازنەیەكی هەولێر و پارێزگای نەینەوان.

وتویەتیشی :ئەگەر دەنگی هەموو ئەو وێستگانە بسوتێندرێن، ئەوە كارێكی نایاساییە، ئەگەر ئەوە رووبدات رەنگە دوو كورسی لەدەستبدەن، بەڵام كاتیی دەبێت و دواتر دوو كورسییەكە لە رێگەی دادگەی باڵای فیدڕاڵییەوە بەدەستدەهێننەوە، چونكە لە هەڵبژاردنی خولی پێشووی پەرلەمان هەمان شت روویدا و بەدەستیان هێنایەوە.

ئەوەشی وتوە كە ئەو پرسە دوای تانەیەكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دێت، لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لە پارێزگای هەولێر و نەینەوا.

Paylas: