Kurdistan
سێیەم شەپۆلی خۆڵبارینی چڕ ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
پەیامی کورد... سێیەم شەپۆلی خۆڵبارینی چڕ ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
چاودێرێکی بواری کەشناسی ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارینی چڕ لەم هەفتەیەدا ڕوو لە هەرێمی کوردستان و عێراق بکات.
حوسێن ئەسەدی، پسپۆڕ و چاودێری بواری کەشناسی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمانی سەرجەم ناوچەکان بەگشتی پەڵە هەور دەبێت، بەڵام تا ڕادەیەک باری کەشوهەوا جێگیر دەبێت.
حوسێن ئەسەدی ئاماژەی بەوەشکرد، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١١ی ٤ی ٢٠٢٢ نزمە پاڵەپەستۆیەکی وشک دەبێتە هۆی دروستبوونی بایەکی بەهێز بۆ سێیەم جار لە ماوەی یەک هەفتەدا.
چاودێرەکەی بواری کەشناسی پێشبینیش دەکات، کە ئەو نزمە پاڵەپەستۆ وشکە ڕەنگە ببێتە هۆی هاتنی شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین لە سووریاوە بۆ ئاسمانی هەرێم و پاشان ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.