TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆک بارزانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 14 Nisan 2022 16:21
پەیامی کورد     ...   سەرۆک بارزانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

سەرۆك مەسعوود بارزانی، لە ساڵوەگەڕی تاوانی ئەنفالدا پەیامێك بڵاو دەكاتەوە و رای دەگەیەنێت، تاوانی ئەنفال یەكێكە لە نامرۆڤانەترین و تاریكترین قۆناغەكانی دەوڵەتی عێراق.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14-4-2022، سەرۆک بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (تویتەر)، پەیامێکی لە ساڵوەگەڕی کارەساتی ئەنفال، بڵاو کردووەتەوە.

لە پەیامەکەیدا، سەرۆک بارزانی رایگەیاندووە: هەڵمەتی جینۆسایدی ئەنفال یەکێکە لە نامرۆڤانەترین حەڵقەکانی مێژووی عێراق لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا.

سەرۆک بارزانی بە پێویستی زانیوە دەوڵەتی عێراق قەرەبووی کەسوکاری ئەنفالکراوان بکاتەوە و رایگەیاندووە: ”بۆ دەوڵەتی عێراق پێویستە و بابەتی ئەرکی ئەخلاقییە دەست بە پڕۆسەی قەرەبووکردنەوەی خانەوادەی قوربانییەکانی ئەم تاوانە قێزەونە بکات“.

Paylas: