TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆک بارزانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 25 Eylül 2020 14:50

پەیامی کورد      ...    سەرۆک بارزانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە .

ئەمڕۆ لە یادی سێ ساڵەی ڕیفراندۆمدا، مەسعوود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كە ئەوكات ڕابەرایەتی ریفراندۆمەكەی دەكرد پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، خۆناچەمێنین.

مەسعوود بارزانی، ئەمڕۆ هەینی٢٥ـی ئەیلولی ٢٠٢٠ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، لە یادی سێ ساڵەی گشتپرسی خەڵكی باشووری كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند،"خۆناچەمێنین"

سێ ساڵ پێش ئێستا لە باشووری كوردستان، جگە لە جووڵانەوەیەك بە ناوی نەخێر كە لەگەڵ دواخستنی پرۆسەكە بوون،  تەواوی هێزە سیاسییەكان بڕیاری ئەنجامدانی گشتپرسیان داو لە ٢٥ـی ئەیلولی ٢٠٢٠، ریفراندۆم ئەنجامدرا و ٩٢.٧%ی بەشداربووانی راپرسییەکە لە ووڵامی ئەو پرسیارەی "ئایا ده‌یانه‌وێت سه‌ربه‌خۆبن، یان له‌گه‌ڵ عێراق بمێننه‌وه‌؟" بە "بەڵێ" بۆ سەربەخۆیی دەنگیاندا.

Paylas: