Kurdistan
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ھاوپەیمانی عەزم دەکات
پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ھاوپەیمانی عەزم دەکات
پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین ، سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سەرۆکی ھاوپەیمانی عەزم و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی بارودۆخی سیاسی و ھەرەشە و تەحەدیاتی بەردەم عێراق بەتایبەت لە قوناغی دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاڵوگۆڕکران.
ھەر لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر جێبەجێکردنی پرەنسیپی شەراکەت و ھەروەھا پێویستی ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی هەردوولا لەپێناو بەدیهاتنی سەقامگیری و حوکمڕانی ڕاست و دروست کرایەوە.