سەرۆکی فەرەنسا لە هەولێرە
پەیامی کورد … سەرۆکی فەرەنسا لە هەولێرە
ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لە چوارچێوەی گەشتەكەی بۆ عێراق سەردانی هەولێریشی كرد و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.
لە فڕۆكەخانەی هەولێر لە لایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای دیكەی پێشوازی لە ماكرۆن كرا و بڕیاریشە ئەمڕۆ سەرۆكی فەرەنسا چەند دیدارێك ئەنجام بدات و سەردانی موسڵیش بكات.
نێچیرڤان بارزانی، لەبارەی سەردانەكەی ماكرۆن رایگەیاندوە، "خۆشحاڵم كە لە هەولێر پێشوازیم لە هاوڕێم و سەرۆكی فەرەنسا ئێمانوێل كرد، لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ كوردستان، گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندیی دوقۆڵی و هەڵبژاردنەكانی عێراق و بابەتی دیكەی جێی بایەخی هاوبەشمان دەكەین".
ئاماژەی بەوەشكردوە، " سوپاسی بەردەوامیی پشتگیریی فەرەنسا بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەم".
ماكرۆن بەرەبەیانی رۆژی شەممە بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی بەغدا بۆ هاریكاری و هاوبەشی گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەلایەن مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لێكرا و پاشان لەگەڵ سەرۆك بەرهەم ساڵح كۆبوەوە.