سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە
پەیامی کورد... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 28/6/2022 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لهبارهی رووداوی كوشتنی دوو مامۆستای زانكۆی سهڵاحەددین پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامی مەسرور بارزانی:
زۆر خەمبارم بە شەهیدبوونی د. کاوان ئیسماعیل و د. ئیدریس حەمەخان. لەدەستدانی ئەو دوو مامۆستا بەڕێزە، کارەساتێکی دڵتەزێنە. پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکانیان و لە خۆمانیش دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات.
وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان، توانییان لە ماوەیەکی کەمدا، تاوانبار دەستگیر بکەن و ڕادەستی یاسای بکەن بۆ ئەوەی بە سزای یاسایی خۆی بگات .
دەبێ وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان، هەموو ڕێکارێکی پێویست بگرنە بەر بۆ بنبڕکردنی چەکی بێمۆڵەت و ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانباران و خراپکاران لە هەر پلە و ئاستێکدا بن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
28ی حوزەیرانی 2022