Kurdistan
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ڕەوتی غەددی سووریا کرد
پەیامی کورد ... رۆژی شەممە 12ـی 10ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخ ئەحمەد عاسی ئەلجەربا سەرۆكی تەیاری غەددی سووریا و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی سووریا و دواپێشهاتەكانی ڕۆژئاوای كوردستان تاوتوێ كرا. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی نیگەرانییەكانی خۆی لەمەڕ چارەنووسی گەلی كورد لە سووریا و ئاوارەبوونی خەڵك و كارەسات و نەهامەتی زیاتر بۆ گەلی كورد لە سووریا بۆ شاندی میوان خستەڕوو.