Kurdistan
سەربازێکی عێراقی لە خورماتوو کوژرا
پەیامی کورد … سەربازێکی عێراقی لە خورماتوو کوژرا
لە ناوچەی زەرگەی سنووری قەزای خورماتوو، چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر هێزێكی سوپای عێراق و لە ئەنجامدا سەربازێك كوژرا.
لەمبارەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 26/10/2021 عەمید حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "درەنگانی شەوی ڕابردوو، چەكدارانی داعش لە ناوچەی زەرگە لە سنووری قەزای خورماتوو، هێرشیان كردە سەر هێزێكی فەوجی مەغاویری لیوای 52ی سوپای عێراق".
گوتیشی: "لە ئەنجامدا سەربازێكی ئەو هێزە كوژرا و پاشان چەكدارانی داعش بۆ شوێنی نادیار هەڵهاتن".
ناوچەی زەرگە دەكەوێتە سەر ڕێگەی نێوان خورماتوو- تكریت، بە دیاریكراوی لە نزیك زنجیرە چیای حەمرینە کە ناوچەیەكی سەختە و هەمیشە بووەتە شوێنی حەوانەوەی تیرۆریستان.