Kurdistan
سەربازێک لە سنووری بانە بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لە دەست دا
پەیامی کورد … سەربازێک لە سنووری بانە بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لە دەست دا
سەربازێکی لاو کە ڕۆژی ڕابردوو لە سنوورەکانی بانە بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بە سەختی بریندار کرابوو، گیانی لە دەست دا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١، ، سەربازێکی خەڵکی شاری توێسرکان سەر بە پارێزگای هەمەدان بە ناوی “عەباس خەزایی” تەمەن ٢١ ساڵ بە هۆی قورسی برینەکانیەوە کە دوێنێ لە ئاکامی تەقینەوەی مین بریندار کرابوو، لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی بانە گیانی لە دەست دا.
ئەو سەربازە ڕۆژی ڕابردوو لە نزیک پایگایک لە سنووری “دوونێس”ی بانە مینێکی دۆزیەتەوە و هەڵیگرتووە کە بیباتەوە بۆ ناو پایگاکە کە لە دەستیدا تەقیوەتەوە و دەست و سەر و دەمووچاوی بە سەختی بریندار بووە.