سێ تۆمەتبار لە سلێمانی دەستبەسەر کران
پەیامی کورد ... سێ تۆمەتبار لە سلێمانی دەستبەسەر کران
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند کە لە دوو هەڵمەتی جیادا لە پارێزگای سلێمانی سێ تۆمەتبار بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستبەسەر کراون.
لە راگەیەندراوێکی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە "لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان و بنکەی پۆلیسی ھەواری شارەوە تۆمەتبارێک بە ناوی (ھ، م) بە بڕێک ماددەی ھۆشبەرەوە دەستگیرکرا".
پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشی گردووە کە تۆمەتبارەکە دانیشتووی قەزای سەیدسادقە و ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ١٤ی ماددە ھۆشبەرەکان ڕاگیراوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بە ئەوەش داوە کە لە ھەڵمەتێکی دیکەدا مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی دوو تۆمەتباریان بە بڕێک ماددەی ھۆشبەرەوە دەستگیر کردووە و ئێستا هەردوو تۆمەتبار (ش،أ) و (س، م) کە دانیشتووی شاری سلێمانین بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ١٤ی ماددە ھۆشبەرەکان ڕاگیراون.