سێ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
پەیامی کورد ... سێ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٠٤ توشبووی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون ، سىَ كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٦ی كانونی دووەمی ٢٠٢١، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه، به‌پێی ئاماره‌كه له‌و ماوه‌یه‌دا ١٠٤ تووشبووی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه، به‌وه‌ش ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشته ١٠٣ هه‌زار و ٩٧٥ كه‌س.
هه‌ربه‌پێی ئاماره‌كه، له ٢٤ كاتژمێری رابردوو سێ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەمەش كۆی گشتی گیان له ده‌ستدانیش گه‌یشته سێ هه‌زار و ٤٠٦ كه‌س.
لە ئامارەکەدا هاتووە کە ٩٧٤ كه‌س چاكبونه‌وه‌ته‌وه ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه، به‌وه‌ش ژماره‌ی چاكبوونه‌وه ٧٦ هه‌زار و ٩٢ كه‌سی تێپه‌ڕاندووە