TR KU SO
FB X
Kurdistan

سبەینێ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

Navas Jan
Admin
📅 08 Kasım 2021 14:05


پەیامی کورد … سبەینێ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و سەرەڕای چەندین كێشە وقەیرانی هەنووكەیی هاوڵاتییان، بڕیارە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بەرهەمهێنان و هاوردەکردنی بنەتۆ و شەتڵ بكرێت.

سبەینێ سێشەممە 9-11-2021 كاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ پەرلەمانی كوردستان دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاساییی خولى پایزه‌ ئەنجام دەدات و خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری یاسای بزربووەکان لە هەڵمەتەکانی لەناوبردنی بەکۆمەڵی گەلی کوردستان دەكرێت.

بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنەكە، دەنگدان لەسەر هەردوو پڕۆژەیاسای هەمواری پیادەکردنی یاسای بازرگانیی عێراقی ژمارە 30 لە ساڵی 1984 لە هەرێمی کوردستان-عێراق،هەروەها پرۆژەیاسای بەرهەمهێنان و هاوردەکردنی بنەتۆ و شەتڵ و تۆمارکردن و پەسندکردن و پارێزگاریکردن لە تەرزە کشتوکاڵییەکان لە هەرێمی کوردستان دەكرێت.

هاوكات، خستنەڕوو و دەنگدان لەسەر بڕگەی دووەمی ماددەی چوار لە یاسای ژمارە هەشتی ساڵی 2021 یاسای (هەمواری یەکەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەرێمی کوردستان) تەوەرێكی دیكەی دانیشتنەكەی ڕۆژی سێشەممەی پەرلەمان دەبێت.

هەربەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنەكە، بڕیارە خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری یاسای بزربووەکان لە هەڵمەتەکانی لەناوبردنی بەکۆمەڵی گەلی کوردستان بكرێت.

Paylas: