TR KU SO
FB X
Kurdistan

شەپۆلێكی خۆڵبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

Navas Jan
Admin
📅 06 Mart 2023 18:12

پەیامی کورد... شەپۆلێكی خۆڵبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

شارەزای بواری كەشناسی ڕایدەگەنێت: عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێركاری گەری خۆڵ بارینی چڕو ڕۆژی نۆی ئەم مانگە بەشێكی هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاری گەری دەریای سورەوە لێزمە باران و بارانی بەخوڕوو هەورە بروسكە دروست دەبێت

سالار حاجی علی شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ و ڕۆژی سێ شەممە، عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێركاری گەری خۆڵ بارینی چڕ خێرای بای بارشت زۆر زیاد دەكات كە خێرای لە سەرو 50كم لەكات ژمێرێك دا دەبێت هەروەها كاری گەری ئەم خۆڵ بارینە نزیكەی 12 كات ژمێر دەمێنێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو: دواتر بارانبارین دەست پێ دەكات وەك شێوەی بارانی قوڕاو دەبارێت دواتر دەگۆڕێت بۆ بارانی ئاسایی.

وتیشی: بۆ ڕۆژی نۆی ئەم مانگە بەشێكی هەرێمی كوردستان وەك ناوچەكانی گەرمیان شاری كەركوك شاری ی سلێمانی شاری هەڵەبجە دەكەوێتە ژێر كاری گەری دەریای سورەوە لێزمە باران و بارانی بەخوڕوو هەورە بروسكە دروست دەبێت لەگەڵ زیاد بوونی ملیمەكانی باران لە چەند خولەك ئاستی ئاو لە چەند ناوچەیەك بەرز دەبێتەوە،

Paylas: