TR KU SO
FB X
Kurdistan

شارەزایەكی كەشناسی: شەپۆلێكی خۆڵبارین بەشێك لەشارەكانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

Navas Jan
Admin
📅 12 Ağustos 2023 16:43

پەیامی کورد... شارەزایەكی كەشناسی: شەپۆلێكی خۆڵبارین بەشێك لەشارەكانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە


شارەزایەكی بواری كەشناسی ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی چالاك بوونی بای باشوری ڕۆژ ئاوا ئەگەری بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ و كەمێك خۆڵبارین هەیە.

محمد كەلاری شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ و سبەی بەهۆی چالاك بوونی بای باشوری ڕۆژ ئاوا ئەگەری بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ و كەمێك خۆڵبارین هەیە ,بەتایبەت بۆ سنوری باشوری پاریزگاكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی.

ئەوەشی خستەڕوو: كاریگەری زیاتری ئەم شەپۆلە لەسەر كەركوك و گەرمیان دەبێت و بارودۆخێكی ناكاوە و و زوو تێدەپەڕێت .

Paylas: