TR KU SO
FB X
Kurdistan

شەپۆلێكی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە

Navas Jan
Admin
📅 26 Haziran 2023 16:21

پەیامی کورد... شەپۆلێكی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە

شارەزایەكی بواری كەشناسی ڕایدەگەیەنێت: لەم ئەم شەوەوە شەپۆلێكی خۆڵبارین و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما بەرێژەی ٢ تا ٤ پلە هەرێم و عێراق دەگرێتەوە.

ئاراس جبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: لەكاتەكانی ئەمشەو بارستە ھەوایەك لەدەریای ناوەراستەوە ناوچەكانمان دەگرێتەوە بەھۆیەوە ئەگەری ھاتنی شەپۆلێكی خۆڵبارین ئەبێت بەرێژەی كەم بۆ مامناوەند زیاتر كاریگەری لەسەر سنوری پارێزگای كەركوك و گەرمیان ئەبێت وە لە ناوەراستی عێراق چردەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو: بۆ سبەی سێشەمە ٢٧-٦-٢٠٢٣ ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و كەمێك ناروون ئەبێت ، پلەكانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی ٢ تا ٤ پلە بەجیاوازی ناوچەكان نزمدەبێتەوە ، خێرای با كاتەكانی پاش نیوەرۆ چالاك ئەبێت ١٥ - ٣٠كم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە .

Paylas: