Kurdistan
شەپۆلێكی تۆز وخۆڵ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پەیامی کورد... شەپۆلێكی تۆز وخۆڵ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوەو ڕایدەگەیەنێت: شەپۆلێكی تۆز وخۆڵ هەرێم دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ یەك شەممە 10– 9- 2023 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز وخۆڵ لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم و ناوچەكانی گەرمیان و پلەكانی گەرما بە نزیكەی 1 تـــا 2 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆماركراوەكانی دوێنێ جگە لە شاری سلێمانی كە كەمێك نزم دەبێتەوە .
سەبارەت بە كەشی سبەی دووشەممە ئەوەی خستەڕوو: ئاسمان ساماڵ دەبێت , لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك خێرای با لە سەرخۆ - مام ناوەند ( 10 – 15) كم /ك دەبێت و پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .