Kurdistan
شەپۆلێکی گەرما هەرێم دەگرێتەوە، بە ڕێژەی ۸ بۆ۱۲پلە، پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
پەیامی کورد... شەپۆلێکی گەرما هەرێم دەگرێتەوە، بە ڕێژەی ۸ بۆ۱۲پلە، پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
شارەزایەکی بواری کەشناسی لە هەرێمی کوردستان پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی گەرمای ڕاگەیاند و شەپۆلەکە ماوەی ۱۰ ڕۆژ دەخایەنێت.
حەمە نامۆ شارەزای بواری کەشناسی لە هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: لە ۱۰ ڕۆژی کوتای ئەم مانگەوە واتە لە ۱۹ی مانگەوە بۆ ماوەی ۱۰ ڕۆژ واتە ۱۰ ڕۆژی کوتای مانگی ڕەمەزانی پیرۆز شەپۆلێکی گەرمای خەماسینی ئەفریقی هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە.
وتیشی: لەو ماوەیەدا پلەکانی گەرما بە ڕێژەی ۸ بۆ۱۲ پلە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن و کەشێکی تا ڕادەیەک گڕە و گەرما دەبێت لە ناوچەکانمان.