Kurdistan
پاشماوەی فڕۆکە تێکشکاوەکەی ئێران دۆزرایەوە
دوای دوو رۆژ لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئێرانی کە (٦٦) سەرنشینی تێدابوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پاشماوەی فڕۆكەکە لەبەرزاییەكانی چیای دنا لەناوچەی سمیرم دۆزرایەوە.
ئاانسە هەواڵێیەکانی ئێران لەزاری رەمەزان شەریف، وتەبێژی پاسەوانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، کە لە رێگەی هەلیكۆپتەرەكانی هێزی ئاسمانی سەر بەپاسەوانی شۆڕشی ئیسلامییەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە پاشماوەی فڕۆكە تێكشكاوەكە دۆزراوەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە فڕۆكە تێکشکاوەکە لە بەرزاییەكانی چیای دنا لەناوچەی سمیرم دۆزراوەتەوە.
جێی ئاماژەیە رۆژی یەکشەممەی رابردوو (١٨) ئەم مانگە، فڕۆكەیەكی ئێرانی بەزیاتر لە (٦٦) سەرنشینەوە لەرادار دیارنەما كەوتەخوارەوە، سەرچاوەکانیش باس لەوەدەکەن کە سەرجەم سەرنشینەکانی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستداوە.