Kurdistan
سلێمانی.. کچ و کوڕێک لەکاتی وتارەکەی عەبادی دروشمیان دژی وتەوە
دوای ئەوەی بەمەبەستی بەشداریکردن لەمەراسیمی بانگەشەکردن بۆ لیستەکەی شەوی رابردوو، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە سەردانێک گەیشتە سلێمانی، بەهۆی وتنەوەی دروشم دژ بەعەبادی، کچ و کوڕێک لە مەراسیمەکە کرانە دەرەوە.
شەوی رابردوو، حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی (نصر) لە هۆتێل گراندملینیۆم لە سلێمانی بەشداری رێوڕەسمی ناساندنی بەربژێرەکانی هاوپەیمانێتییەکەی دەکات و چەندین چالاکیش لەو رێوڕەسمەدا بەڕێوەچوون.
بەپێی زانیارییەکانی "پەیاماکورد"، لە سەرەتای دەستپێکردنی وتارەکەی حەیدەر عەبادی، کچ و کوڕێک بە دروشمی "بڕۆ دەرەوە دیکتاتۆر لێرە مەمەێنە" هێرشیان کردە سەر عەبادی، دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە، ئەو کچ و کوڕە لەمەراسیمەکە کرانە دەرەوە.