TR KU SO
FB X
Kurdistan

پاڤێڵ تاڵەبانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 16 Mayıs 2018 03:56

پاڤێڵ تاڵه‌بانی په‌یامێك سەبارەت بە ئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 12ی ئه‌م مانگه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی له‌ژێر ناوی ڕه‌خنه‌وه‌، خه‌ریكی نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و دڵه‌ڕاوكێین و داواشده‌كات، “به‌زووترین كات كۆمیسیۆنی باڵا ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕابگه‌ینێت و گوێ به‌ده‌ستێوه‌ردانه‌ ده‌ره‌كییه‌كان نه‌دات”.

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:
دەنگدەرانی کوردستان، ڕۆژی شەممە؛ چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان، پاش بانگەشەیەکی ڕاستگۆیانەو تارادەیەك زبر.
بەڵام، ئەوەی کە زۆر دڵگرانی کردووین، ھەندێك لایەنی سیاسی لەژێر ناوی ڕەخنە لە ئەنجامەکان، خەریکی نانەوەی ئاژاوەو دڵەڕاوکێن لە کوردستان، دەیانەوێت دەنگی ڕاستگۆیانەی میلیۆنان لە خەڵكی ئازادیخواز بەھەند وەرنەگرن کە لەم پرۆسەیەدا بەشدارییان کردووە!.
ئاماژە سەرەتاییەکان راستی و دروستی دەنگەکانی یەکێتی دەسەلمێنن بە تایبەتی لە کەرکوك!.
بۆیە لێرەوە؛ داوا لە کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن دەکەین، کە بە زوترین کات ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکان ڕابگەینێت، گوێ بە دەست تێوەردانە دەرەکییەکان نەدات و ڕەوایەتی کورسییە بەدەست ھاتووەکانی یەکێتی لە کەرکووك بسەلمێنێت کە (٦ بۆ ٧) کورسیە، چیتر دوای نەخات. بۆ ئەوەی بە زووترین کات حکومەتێکی نوێ لە بەغداد دەست بەکاربێت بۆ کارکردن لەسەر پرسە گرینگەکان و کۆتایی بە چاوەڕوانی ھەزارەھا دەنگدەری کوردستان بھێنرێت کە شەکەت بوون.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
١٥ی ئایاری ٢٠١٨

Paylas: