ساڵح موسلیم لەزیندانەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە
ساڵح موسلیم هاوسەرکی پێشووی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) لەزیندانی براگەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوەو دەڵێت، دەزانم کوردایەتی یان مردنە یان شەهیدبوون و زیندان.
راگەیندنەکانی پەیەدە بڵاویانکردووەتەوە، کە ساڵح موسلیم لە شێوەی پەیامدایە لەزیندانەوە رایگییەیاندووە، "هاوخەمی گەلی کورد بۆ من هەموو شتێکە و چاوەڕێ دەکەم ئازاد بکرێم.
موسلیم دەشڵێت، "دواکاریم لەسەرکردەکانی کوردستان ئەوەیە فشاری نێودەوڵەتی زیاتر بکەن، بۆ ئەوەی ئازاد بکرێم، هەرچەندە دەزانم کوردایەتی یان مردنە یان شەهیدبوون و زیندان".
جێی ئاماژەیە شەوی (٢٤)ی ئەم مانگە لەسەر داوای پۆلیسی ئینتەرپووڵی تورکیا، ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) لەبراگی پایتەختی چیک دەستبەسەرکراو تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش لەزیندان ماوەتەوە.
لە بەیاننامەیەکیشدا وەزارەتی دادی تورکیا رایگەیاندووە، کە هەوڵەکان بۆ ڕادەستکردنی ساڵح موسلیم بە تورکیا دەستیپێکردووە، ئەگەر دەسەڵاتدارانی براگ موسلیم بەراگیراوی بهێڵنەوە، ئەوا داوایەکی فەرمی ئاراستەی چیک دەکەن بۆ ڕادەستکردنەوەی بەتورکیا، بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنانەی کە تایبەتن بەرادەستکردنەوەی تۆمەتباران بە یەکتر.
لای خۆشیەوە (پهیهده) لە بەیانامەیەکدا داوا لهدهوڵهتی چیك کردووە، کە ساڵح موسلیم ئازاد بكات و له بهرانبهر ئهو كردهوه نایاسایی و نائهخلاقییهدا داوای لێبووردن بكات.