ساڵح موسلیم : منبج بە خوێنی شەڕڤاناانی ئێمە ڕزگار بوو ئەمریکا ستەمێکی گەورەی لە کورد کرد
هاوسه‌رۆکی پێشووی حزبی دیموکڕاتیکی سووریا له میانه‌ی قسه‌کانی خۆی ڕه‌خنه‌ی له ئه‌مریکا گرت و وتی: ئه‌مریکا به ڕاده‌ست کردنی مه‌نبه‌ج به تورکیا سته‌مێکی گه‌وره‌ی کرد. ئه‌م ناوچانه به خوێنی شه‌ڕڤانانی ئێمه ئازاد بووه و ئه‌م کاره‌ش ته‌نیا بۆ به‌رژوه‌ندی خۆی ئه‌نجام ده‌دات که سته‌مێکی گه‌وره‌یه.
ساڵح موسلم هاوسەرۆکی پێشووی حزبی دیموکراتیکی سووریا جه‌ختی کردەوە : په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا هه‌میشه‌یی نییه و ئه‌م په‌یوه‌ندییانه ده‌توانێت هه‌ر کات بگۆڕدرێته.
ئه‌و هه‌روه‌ها له درێژه‌دا ئاماژه‌ی دا: هه‌ر که‌س له درێژه‌ی به‌رژوه‌ندی خۆی هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت، ئێمه‌ش په‌یوه‌ندییه‌کانمان به پێی به‌رژوه‌ندی خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا، دیمەشق و ڕووسیا داده‌ڕێژین، ئێمه له ئێستادا بۆ دانووستانی بێ مه‌رج له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی سووریا ئاماده‌ین. بۆ ئێمه ناوه‌کان گرینگ نییه به‌ڵکو ته‌نیا دان پێدا نان به مافی کوردی سووریا گرینگه و هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین.