Cîhan
ئینته‌رپۆل، ناوی ساڵح موسلیم لە لیسته تیرۆرییه‌كه‌ی توركیا راده‌گیرێت
پۆلیسی ئینته‌رپۆل ناوی ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده لە لیسته تیرۆرییه‌كه‌ی توركیا راده‌گرێت و ره‌تیده‌كاته‌وه كار به‌و لیسته بكات.
پاش ئه‌وه‌ی مانگی رابردوو رژێمی توركیا لیستێكی سووری بڵاوكرده‌وه‌و ناوی نزیكه‌ی (٥) كه‌سی تێدابوو یەکێک لەوانەش (ساڵح موسلیم) هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی یەکێتی دیموکرات په‌یه‌ده بوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تی ئەنقەرە داوای له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری وڵاته‌ی كرد، رێوشوێنی پێویست بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه بگرنه به‌ر، دواتر ره‌وانه‌كردنی كه‌یسه‌كانیان بۆ پۆلیسی ئینته‌رپۆل به‌مه‌به‌ستی ده‌ركردنی بڕیاری ده‌ستگیركردنیان.
لە ئێستاشدا پۆلیسی ئینته‌رپۆل ئه‌و داوایه‌ی توركیا راگرتووه و بڵاویشیکردووەتەوە، کە له‌لایه‌ن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە هۆكاری سیاسی له پشت ده‌ركردنی ئه‌و لیسته‌وه هه‌یه.