TR KU SO
FB X
Kurdistan

تەقینەوەی مین لە ئورمیە بریندار بوونی دوو کەسی لێکەوتەوە

Navas Jan
Admin
📅 12 Temmuz 2022 22:48

پەیامی کورد... تەقینەوەی مین لە ئورمیە بریندار بوونی دوو کەسی لێکەوتەوە

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٢ی تەمموزی ٢٠٢٢ بە هۆی تەقینەوەی مین لە ماڵی یەکێک لە دانیشتووانی گوندی کوران سەر بە ناوچەی سۆمای ئورمیە دایکێک بە ناوی مریەم (نازناو نادیار) و کچەکەی بە ناوی ڕووناهی خودایی تەمەن ٧ ساڵ، بە سەختی بریندار بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕیکخراوی هەنگاو باری تەندروستی مریەم ناجێگیرە و ئەم دایک و منداڵە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گوازراونەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە ڕایگەیاند کە ئەو مینە یەکێک لە منداڵەکانی ئەم بنەماڵە لە ناو سروشت دۆزییتەوە و لەگەڵ خۆی بردووەتەوە بۆ ماڵ و لەوێ تەقیوەتەوە.

شایانی باسە تەقینەوەی مینەکە سەرباری بریندارکردنی ئەو دوو کەسە خەسارێکی مادی زۆری بەو خانووە گەیاندووە.

 

 

Paylas: