Kurdistan
تاڤگەی گەلی " عەلی بەگ " هەڵچوو
پەیامی کورد ... بەهۆی زۆری ڕێژەی باران بارین تاڤگەی گەلی " عەلی بەگ " هەڵچوو
بە پێی زانیارییەکان بە هۆی بارینی بارانێکی زۆر وێنەی تاڤگەی گەلی عەلی بەگ بڵاودەکرێتەوە و لە وێنەکاندا هەڵچوونی تاڤگەکە بووەتە جێگەی تێڕامان.
ئاستی ئاو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و زۆربەی هەرە زۆری خواردنگە و کافتریاکان ژێرئاو کەوتوون.
هەروەها جاددەی سەرەکی بۆچوون بۆ قەزای سۆران بە بۆنەی بەرز بوونەوەی لە ڕادەبەدەری ئاو لە ناوچەیە داخراوە و هاتووچوون لەو ناوچەیە قەدەغەیە .