TR KU SO
FB X
Kurdistan

تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 05 Eylül 2020 23:00

پەیامی کورد     ...   تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەراوردی ژمارەی رێژەی تووشبوون و مردن بەکۆرۆنای لەهەفتەیەکدا بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە لەنێوان ٢٨-ی ئاب تا ٣-ی ئەیلوول ٣٤ هەزار و ٨٨٩ حاڵەتی پشکنین ئەنجامدراوە و لەو رێژەیەش دەرکەوتووە ٣ هەزار و ٨٧٣ کەس لەسەرجەم شارەکان هەڵگری ڤیرووسی کۆرۆنان و ١٦٦ کەسیش بەهۆی پەتاکەوە مردوون.

بەگوێرەی زانیارییەکان لەماوەی ئەو هەفتەیەدا، لەسلێمانی ٩٣٦ حاڵەتی تووشبوون بەکۆرۆنا تۆمارکراوە، لەبەرامبەردا دهۆک زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بەکۆرۆنای هەبوە و  هەزار و ٥٠١ حاڵەتی تووشبوونی تێدا تۆمارکراوە.

لەهەولێریش لەماوەی ئەو هەفتەیەدا هەزار و ٢٨٢ حاڵەت تۆمارکراوە، بەڵام پارێزگای هەڵەبجە کەمترین ژمارەی تۆمارکراوی تووشبوون بەکۆرۆنای هەبووە کە ١٥٤ حاڵەت بوە.
ئەمەی خوارەوە خشتەی بەراوردی تووشبوون و مردنی کۆرۆنایە لەناو شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆماوەی هەفتەیەک:

Paylas: