وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان دواهەمین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان دواهەمین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا ڕادەگەێنێت .
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند : له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان به‌دوای گومانلێكراوان، چل و یه‌ك تووشبووی ڤیرووسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 له شاری ھه‌ولێر ده‌ستنیشانكران.
ده‌ره‌نجامی نوێ ...
له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان، چل و یه‌ك تووشبووی ڤیرووسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له شاری ھه‌ولێر ده‌ستنیشانكران، كه ١٧ ئافره‌ت و ١٥ پیاو و ٩ مناڵن كه به ھه‌موو ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان، دوو له‌وان له قه‌زای سۆران و سێ له ناحیه‌ی سیده‌كان و یه‌ك له گوندی ھه‌ڵه‌جه‌ی بچووك وه ئه‌وانی تر له ناو شاری ھه‌ولێرن له گه‌ڕه‌كه‌كانی ( كانی گه‌لی، ئاڵتون سیتی، شێخ ئەحمەد، كارێزان، زانكۆ، چنار، مامۆستایان، ١٢١ ی گولان، ژیان، زیلان سیتی) كه زۆربه‌ی زۆریان به‌ركه‌وته‌ی تووشبووه‌كانی ھه‌ردوو پرسه‌ی ماته‌مینی گه‌ره‌كی كارێزانی شاری ھه‌ولێرن وه دووی دیكه پێشینه‌ی گه‌شتیان ھه‌بووه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی
٦ نیسان ٢٠٢٠