TR KU SO
FB X
Kurdistan

٩ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانی لە دەست دا

Navas Jan
Admin
📅 15 Şubat 2022 00:30

پەیامی کورد... ٩ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانی لە دەست دا

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ٢٠٣ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ئەمڕۆ دوو شەممە ١٤ ی شوباتی ٢٠٢٢ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست (پەیامی کورد) کەوتووە نوێترین ئاماری نوێی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند " لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٦ هەزار و ٨١٥ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام هەزار و ٢٠٣ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون هەزار و ٥٣٨کەسیش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە".

تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٩ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە.

Paylas: