TR KU SO
FB X
Kurdistan

٢٤ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

Navas Jan
Admin
📅 20 Eylül 2020 19:33

پەیامی کورد ... ٢٤ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٤٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٤٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ١٣٣ حاڵەت لە هەولێر، ١٦٨ حاڵەت لە دهۆک، ٨٩ حاڵەت لە سلێمانی، ٣٣ حاڵەت لە گەرمیان و ٢١ حاڵەت لە هەڵەبجە بووە.

 

هەروەها، ٦٦٧ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ٢٣٠ حاڵەت لە هەولێر، ٢٠٥ حاڵەت لە سلێمانی، ٣٨ حاڵەت لە گەرمیان، ٢٦ حاڵەت لە هەڵەبجە و ١٦٨ حاڵەت لە دهۆك بووە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، ٢٤ حاڵەتی گیان لە دەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە شەش حاڵەت لە سلێمانی، چوار حاڵەت  لە هەولێر، ١١ حاڵەت  لە دهۆک و سێ حاڵەت لە هەڵەبجە تۆمار کراوە.

Paylas: