Kurdistan
٣ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
پەیامی کورد ... ٣ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٢٣ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا و ٢١٧ تووشبووش چاكبوونەوە.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە كە ١٢٣ تووشبووی نوێ تۆماركراون (١٦ هەولێر، ٣٨ سلێمانی، ٦٧ دهۆك، ٢ گەرمیان)، ٢١٧ تووشبووش چاكبوونەوە (١٠٨ هەولێر، ١٠ سلێمانی، ٨٤ دهۆك، ١ هەڵەبجە، ١٤ گەرمیان)، ٣ تووشبوش گیانیان لەدەستداوە (١ هەولێر، ١ سلێمانی، ١ دهۆك).
هەر بەپێی ئامارەكە تائێستا ١٠٣ و ٢٢٢ تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراون، لەو ژمارەیە ٦٩ هەزار و ٩٦٧ تووشبوو چاكبوونەوە و ٣ هەزار و ٣٨٣ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.