٦ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
پەیامی کورد ... ٦ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٠٧ توشبووی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون، شه‌ش كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5ی كانوونی دووەمی ٢٠٢١، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی کوردستان ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه، به‌پێی ئاماره‌كه له‌و ماوه‌یه‌دا ٢٠٧ تووشبووی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه، به‌وه‌ش ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشته ١٠٣ هه‌زار و ٨١٨ كه‌س.
هه‌ربه‌پێی ئاماره‌كه، له ٢٤ كاتژمێری رابردوو شه‌ش كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەمەش كۆی گشتی گیان له ده‌ستدانیش گه‌یشته سێ هه‌زار و ٤٠٣ كه‌س.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە، ٩٨٢ كه‌س چاكبوونه‌وه‌ته‌وه ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه، به‌وه‌ش ژماره‌ی چاكبوونه‌وه ٧٥ هه‌زار و ١١٨ كه‌سی تێپه‌ڕاندووە.