Kurdistan
١٤ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
پەیامی کورد … ١٤ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە: لەماوەی ٢٤ كاتژمێردا ٤٤٤ تووشبوی كۆرۆنا تۆمار كراون و ١٤ توشبوش بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە: لەماوەی ٢٤ كاتژمێردا ٤ هەزار و ٨٧٧ پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام دراون و لەو پشكنینانەش ٤٤٤ توشبوی نوێی پەتاكە تۆمار كراون.
ئەوەش هاتوە: هەر لەو ماوەیەدا ٣٤٧ توشبوو چاكبونەتەوە و ١٤ توشبوی تریش بە هەمان پەتا ژیانیان لەدەستداوە.
بەوەش تائێستا، ژمارەی توشبوان گەیشتوەتە ١٢٤ هەزار و ١٣٢ توشبو، ١١٠ هەزار و ٧١٣ كەسیان چاكبونەتەوە و ٩ هەزار و ٧١٧ کەسیان لەژێر چارەسەردان، هەروەها٣ هەزار و ٧٠٢ توشبوش گیانیان لەدەستداوە.