TR KU SO
FB X
Kurdistan

١٨ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

Navas Jan
Admin
📅 10 Ekim 2021 00:39

پەیامی کورد … ١٨ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو پێنج هه‌زارو ٥٢٣ پشکنینی نوێ ئه‌نجامدراوه‌ و به‌پێی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیش ٥٢٤ تووشبووی نوێ تۆمار كراوون، هاوكات ڕێژه‌ی چاکبوونه‌وه‌ له‌ په‌تاكه هەزارو ٨٥٦ كه‌س بووه‌، هه‌ر به‌هۆی كۆڕۆناشه‌وه‌ له‌ ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو ١٨ كه‌س بەهۆی كۆڕۆناوە گیانیان له‌ده‌ستداوه.

ئاماری گشتی:

 

پشکنین ٣١٩٩٢٨٢ (١١٢١٥٨٠ هەولێر، ٧٩٦١٢١ سلێمانی، ١٢٥٨٩٠٢ دهۆك، ٢٢٦٧٩ هەڵەبجە)

تووشبوون ٣٤٢١٣٤ (٩٨٧٤٧ هەولێر، ١١٩٣١٤ سلێمانی، ١١٧٥٤٢ دهۆك، ٦٥٣١ هەڵەبجە)

چاکبوون ٣١١٧٤٢ ( ٨٩٢٠٦ هەولێر، ١٠٧٢٥٩ سلێمانی، ١٠٩٤٣٨ دهۆك، ٥٨٣٩ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٢٤٣٨٨ (٧٨٢٩ هەولێر، ٩٤٦٩ سلێمانی، ٦٦٠٠ دهۆك، ٤٩٠ هەڵەبجە)

مردن ٦٠٠٤ (١٧١٢ هەولێر، ٢٥٨٦ سلێمانی، ١٥٠٤ دهۆك، ٢٠٢ هەڵەبجە)

Paylas: