TR KU SO
FB X
Kurdistan

زیاتر لە ٥٠ کۆچبەر کە زۆرینەیان کوردن لە کەناراوەکانی یۆنان گیریان خواردووە

Navas Jan
Admin
📅 09 Ağustos 2023 20:11



پەیامی کورد... زیاتر لە ٥٠ کۆچبەر کە زۆرینەیان کوردن لە کەناراوەکانی یۆنان گیریان خواردووە

زیاتر لە ٥٠ کۆچبەر کە زۆرینەیان کوردی باشووری کوردستانن، بەهۆی لەکارکەوتنی بەلەمەکەیانەوە لە کەناراوەکانی یۆنان گیریان خواردووە.

پێشڕەو عەبدوڵا نوێنەری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لە ئەوروپا رایگەیاند:” ماوەی سێ رۆژە زیاتر لە ٥٠ کۆچبەر کە لە تورکیا بەرێکەوتوون بە مەبەستی گەیشتن بە ئیتاڵیا، لە کەناراوەکانی یۆنان گیریان خواردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد:” زۆرینەی کۆچبەرەکان هاوڵاتی باشووری کوردستانن و بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە کاتژمێر ٥:٠٠، بەلەمەکەیان لە کەناراوەکانی نافپلیۆن پەکی کەوتووە”.

باسیلەوەشکرد:” بەلەمەکە زیاتر لە ١٠ منداڵی تێدایە لەگەڵ شەش ژنیش، لە ئێستاشدا هێزە دەریاییەکان ئاگادارکراونەتەوە و سەرقاڵی رزگارکردنیانن”.

Paylas: