TR KU SO
FB X
Kurdistan

زیاترین ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دەستنیشان کرا

Navas Jan
Admin
📅 22 Ekim 2020 18:17

پەیامی کورد ... زیاترین ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دەستنیشان کرا

 

وەزیری تەندروستی رایگەیاند کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردودا ١٣٠٨ توشبوی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراوە، دەشڵێت: ئەوە بەرزترین رێژەى توشبونە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا لە هەرێم تۆمارکرابێت.

 

د.سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێم ئامارى ٢٤کاتژمێرى رابردوى کۆرۆناى لە هەرێم رایگەیاند و ئاماژەى بەوەکرد، ٢٤٦ حاڵەتی چاکبونەوەی تەواوەتی تۆمارکراوە و ١٧ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

 

لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا کە دوای کۆبونەوە لەگەڵ پزیشکانی پسپۆڕی بواری چارەسەری توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێکخراوی تەندروستی جیهانیی ئەنجامیدا، وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا کۆمەڵێک راسپاردە و بنەمای زانستی باسکراون، بە بەشداریی  پزیشکان و پسپۆڕانی بواری چارەسەری کۆرۆنا و رێکخراوی تەندروستی جیهانی و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و تیمی وەزارەت.

 

راشیگەیاند، هاوڵاتیان دەتوانن پاڵپشت و هاوکار بن بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، داواى لە هاوڵاتیان کرد لە قەرەباڵغی دوربکەونەوە و ماسک ببەستن و هەمو کەس بە گومانلێکراو و توشبو دابنێن.

Paylas: