TR KU SO
FB X
Cîhan

تەندرووستی عێراق دواهەمین ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ووڵاتەکەی ڕادەگەێنێت

سارا
Yazar
📅 15 Mayıs 2021 22:42

پەیامی کورد     ...   تەندرووستی عێراق دواهەمین ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ووڵاتەکەی ڕادەگەێنێت

وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ ٢٠ تووشبووی كۆرۆنا مردون، ٢٠٥٨ تووشبووی دیكه‌ تۆماركراون، كۆی گشتی به‌كارهێنانی ڤاكسینیش گه‌یشتوه‌ته‌ ٤٧٢٣٠٢ ژه‌م.

وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و ژینگه‌ی عێراق له‌راگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٢٠٥٨ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته‌ ١.١١٣.٩١٧ تووشبوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ٥٢٢٠ تووشبووی كۆرۆناش چاكبوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها ٢٠ تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە ، ٣ كه‌سیان له‌ دهۆك، كه‌سێكیان له‌ سلێمانی، ٢ كه‌سیان له‌ هه‌ولێر بوون، هه‌روه‌ها ٤٧٢٣٠٢  ژه‌م واكسەنیش بۆ هاووڵاتیان به‌كارهێندراون.

Paylas: