TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە ئەحمەد داودئۆغڵۆ کرد

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 10 Haziran 2026 04:51

PeyamaKurd - سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە ئەحمەد داودئۆغڵۆ کرد

 سێشەممە 6/9، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئاییندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد.

لە دیدارەکەدا کە ئەرمان تۆپچوو، کونسووڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بیروڕا دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

هەردوولا جەختیان لە گرینگی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کردەوە.

Paylas: