Kurdistan
کۆمپانیای DNO کاری هەڵکەندنی هەشت بیرە نەوت لە هەرێم دەست پێ دەکاتەوە
PeyamaKurd - کۆمپانیای DNO کاری هەڵکەندنی هەشت بیرە نەوت لە هەرێم دەست پێ دەکاتەوە
کۆمپانیای DNOی نۆرڤێژی لە ڕاگەێندراوێکی نوێدا ئاشکرای کرد کە دوای باشتربوونی بارودۆخی ئەمنی و بازاڕ دەستی کردووەتەوە بە کاری مەیدانی و ئامادەکاری دەکات بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی تاوکێ و پێشخابور
ئەم کۆمپانیایە ئاماژەی بەوە کردووە کە لە سەرەتای ئەمساڵ ەوە بە بەهێزی دەستی بە بەرهەمهێنان کردبوو بەڵام وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە کۆتایی مانگی شوبات دا کارەکانی بە شێوەیەکی کاتی ڕاگرت و ئێستا جارێکی دیکە هەڵمەتی هەڵکەندنی ئەو هەشت بیرە نوێیەی دەست پێ کردووەتەوە کە پێشتر بڕیاریان لەسەر درابوو ئەم هەنگاوەش وەک وەرچەرخانێکی ئەرێنی بۆ کەرتی ووزەی هەرێمی کوردستان دەبیندرێت