Tendrûstî
سوودەکانی فاسۆلیای سەوز
سوودەکانی فاسۆلیای سەوز بۆ سڵامەتی جەستە
فاسۆلیای سەوز بە ئاسانی و لە هەموو شوێنێک دەست دەکەوێت پڕە لە ڤیتامین ، کاربۆهیدراتی زۆر کەم کە سەرچاوەی خۆراکی زیاتر فیبرەیە . فاسۆلیای سەوز بە ڕێژەیەکی زۆر ئانتی ئۆکسیدانە و هەروەها سوودی بۆ دڵ هەیە . سەرچاوەیەکی بەهێزی چەوری ئۆمێگا ٣ یە . تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی فاسۆلیای سەوز ئەمانەی خوارەوەن کە بە کورتی ئاماژەیان پێ دەدەین ...
- ڤیتامین k :ئەم ڤیتامینە لە خەست بوونی خوێن کاریگەرییەکی بەهێزی هەیە . برین زوو چاک دەکاتەوە هەروەها بۆ ئێسکی بە ساڵا چووان زۆر باشە .
- ڤیتامین C سەرچاوەیەکی زۆر باش لە ئانتی ئۆکسیدانە کە بە باشی بۆ کەم کردنەوەی هەندێک کاردونەوەی زیاد لە پێویست بە سوودە کە دەبێتە هۆی شێرپەنجە . ئەو ئانتی ئۆکسیدانانەی لە فاسۆلیای سەوزدا هەیە بۆ جەستە زۆر بە سوودن .
- کالۆری کەم : فاسۆلیای نوێ ڕێژەی کالۆری کەمە ، هەر لە بەر ئەمە بۆ ئەو کەسانەی ترسیان لە کالۆری زۆر هەیە بە سوودە هەروەها ڕێژەیەکی کەم لە سۆدیۆم، چەوری و کۆلسترۆڵی تێدایە .
- پێشگیری دەکات لە ئیلتیهاب : هەندێک لە ڤیتامینەکان ، وەکوو نیاسین و تبامین کە لە فاسۆلیای سەوزدا هەیە سەرچاوەیەکی باشە بۆ پێشگرتن لە ئیلتیهاباتی جەستە .
- فشاری خوێن : تێکەلەی پۆتاسیۆم لە فاسۆلیای سەوزدا ، لە کۆنترۆڵ کردنی فشاری خوێن و هەروەها نەخۆشییەکانی دیکەش کە لە پەیوەندییان لەگەڵ دڵدا یارمەتیدەرە .
- کاردانەوەکانی ڤیتامین A : ڤیتامین A کەلە فاسۆلیای سەوزدا هەیە ، بۆ درووست کردنی ئەو تێکەڵانەی کە دەبێتە هۆی پێشگرتن لە پیری یارمەتیدەرێکی زۆر باشە .
- مەنگەنز : هەبوونی مەنگەنز لە فاسۆلیای سەوزدا دەبێتە هۆی ئازاد بوونی ئانتی ئۆکسیدان ،کە دەبێتە هۆی ساغی و سڵامەتی جەستەی مرۆڤ .
- باشتر وایە فاسۆلیای سەوز لەگەڵ بالزامیک بە شێوەی زەڵاتە بۆخرێت .
- بۆ کەمی ڕێژەی ئاسن لە جەستەدا بەسوودە .
- دەرمانی دژە پیرییە .
- پێشگیری دەکات لە شێرپەنجەی ڕیویەکان .
- ژەهری جەستە لا دەبات .
- بۆ نەخۆشی شەکرە بە سوودە .
- تووشبوون بە جەڵتەی مێشک کەم دەکاتەوە .
- بۆ تەندرووستی چاو زۆر گاریگەرە .