Werzis
مالکۆم دوای پێکانەکەی جارێکی دیکە گەرایەوە ڕاهێنانەکانی یانەی بەرشەلۆنە
دوای سەرکەوتنی دوێنێی یانەی بەرشەلۆنە بە سەر یانەی ڕیال سۆسیداد ، بەرشەلۆنە توانی پلەی یەکەمی لالیگا بە دەست بهێنێت ، هەروەها ئەمڕۆ ھەواڵێکی خۆشی بۆ هەوادارنی خۆی ڕاگەیاند .
یانەی بەرشەلۆنە لە پێگەی فەرمی خۆی ڕایگەیاند ، یاریزانی بەرازیلی مالکۆم دی ئۆلیڤیرا لە پێکانەکەی چاکبووتەوە و بەشداری ڕاھێنانەکانی کردوە .
مالکۆم لە سەرەتای ئەم مانگە تووشی پێکان بوو و بۆ ماوەی دوو ھەفتە لە یاریکردن دوور کەوتەوە و ئەمرۆش بۆ یەکەم جار لە دوای پێکانەکە بەشداری ڕاھێنانەکانی کردەوە .