بەپەلە؛ میدیاکانی ئیسرائیل باس لەوە دەکەن کە ئەمیر حاتەمی فەرماندەی گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران تیرۆر کراوە
سەرچاوە هەواڵییەکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند کە لە میانی ئۆپراسیۆنی پێش وەختەی ئەمڕۆدا، ئەمیر حاتەمی – فەرماندەی گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران – کراوەتە ئامانج و ڕاو کراوە. تا ئێستا ووردەکاری زیاتر بڵاونەکراوەتەوە.
هەروەها دۆناڵد ترامپ لە پەیامێکی بەپەلەدا دوای دەست پێکردنی هێرشەکان ڕایگەیاند : ئۆپراسیۆنی سەربازی بەرفراوان دژی ئێران دەستی پێکردووە
🔸 ئێرانییەکان سەدان سەربازی ئەمریکییان لە عێراق کوشت و چیتر تەحەمول بەم شتە ناکەین.
🔸 ئێران گەورەترین سپۆنسەری دەوڵەتی جیهانە بۆ تیرۆر و لەم دوایی یانەدا دەیان هەزار هاووڵاتی خۆی لە کاتی ناڕەزایەتییەکان کوشتووە !
هەروەها ترامپ ووتی : بە هێزە چەکدارەکانی ئێران دەڵێم چەکەکانیان دابنێن.
ترامپ هەروەها بە گەلی ئێران دەڵێ : کاتژمێری ئازادی ئێوە نزیکە، لە ماڵەکانتان مەیێنە دەرەوە چوونکە بۆمبەکان لە هەموو شوێنێک دین.
کاتێک کارەکەمان تەواو بوو، پێتانی ڕادەگەێنین و ئێوە کۆنترۆڵەکە دەگرنە دەست - ئەمە هەلی ئێوەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە