وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا : هەرلایەنێک پارە بدات بە ئێران بۆ پەڕینەوە لە هورمز سزای تووندی دەدەین

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا : هەرلایەنێک پارە بدات بە ئێران بۆ پەڕینەوە لە هورمز سزای تووندی دەدەین

PeyamaKurd - وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا : هەرلایەنێک پارە بدات بە ئێران بۆ پەڕینەوە لە هورمز سزای تووندی دەدەین

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزای بەسەر ٣٥ قەوارە و کەسی ئێران دا سەپاند و دەشڵێت "هەر لایەنێك پارە بدات بە ئێران لە بەرامبەر پەڕینەوە لە گەرووی هورمز ڕووبەڕووی سزای تووند دەبێتەوە".
 
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە بەیاننامەیەک دا هۆشداری داوە لەوەی هەر لایەنێك پارە بدات بە ئێران لەبەرامبەر پەڕینەوە لە گەرووی هورمز، ڕووبەڕووی سزای تووند دەبێتەوە.

ووتووشیەتی "سزامان بەسەر ٣٥ قەوارە و کەسی ئێران دا بەهۆی یارمەتیدانیان بۆ خۆدزینەوە لە سزاکان" سەپاندووە.

هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە، ئەو پارەیەی کە لەلایەن ئەو قەوارە و کەسانەوە دابین کراوە پاڵپشتی ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییەکانی ئێران بووە.