خارك لە لێواری داخستن ؛ بسنت باس لە گورزی ڕۆژانەی ١٧٠ ملیۆن دۆلار لە کۆماری ئیسلامی دەكات

خارك لە لێواری داخستن ؛ بسنت باس لە گورزی ڕۆژانەی ١٧٠ ملیۆن دۆلار لە کۆماری ئیسلامی دەكات

PeyamaKurd - خارك لە لێواری داخستن ؛ بسنت باس لە گورزی ڕۆژانەی ١٧٠ ملیۆن دۆلار لە کۆماری ئیسلامی دەكات

سکات بسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە دوورگەی خارک، سەرەکیترین شوێنی هەناردەکردنی نەوتی کۆماری ئیسلامی، لە پڕبوونی توانای هەڵگرتنی نەوت نزیك بووەتەوە؛ دۆخێک کە بە بڕوای ئەو، ڕژێمی خامنەیی ناچار بە كەم كردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت دەكات.

بسنت هۆشداری دا کە ئەم فشارە نەوتییە دەتوانێت ڕۆژانە نزیکەی ١٧٠ ملیۆن دۆلار لە داهاتی کۆماری ئیسلامی لەناو ببات و لە هاوكات زیانێکی درێژخایەن بە ژێرخانی نەوتی ڕێژیم بگەێنێت.

هەروەها ووتی هەڵمەتی زۆرترین فشاری ئەمریکا، ڕێڕەوی دارایی کۆماری ئیسلامی، تۆڕی بانکداری سێبەر، كەشتییە نەوت كێشە
شاراوەكان، تۆڕەکانی دابین کردنی چەک و پاڵاوگە سەربەخۆوەکانی کە یارمەتی بازرگانی نەوتی ڕێژیم دەدەن، دەكاتە ئامانج.

بە ووتەی وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، دەرئەنجامی ئەم فشارە لە ناوخۆش دا دەركەوتووە؛ هەڵئاوسان لە تاران دوو هێندە زیادی کردووە و بەهای پارەی نیشتمانی زۆر دابەزیوە.