PeyamaKurd - دۆناڵد ترامپ : پاشای بەریتانیا، لەگەڵ هەڵوێستی واشینتۆن بۆ ڕێگریکردن لە دەست ڕاگەیشتنی کۆماری ئیسلامی بە چەکی ئەتۆمی هاوڕایە.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە چارلزی سێیەم، پاشای بەریتانیا، لەگەڵ هەڵوێستی واشینتۆن بۆ ڕێگریکردن لە دەست ڕاگەیشتنی کۆماری ئیسلامی بە چەکی ئەتۆمی هاوڕایە.
ترامپ لە کاتی میوانداری پاشای بەریتانیا لە کۆشکی سپی ئاماژەی بەوە کرد کە هەردوو ووڵات پێکەوە لە بەرامبەر هێزە ستەمکارەکاندا وەستاونەتەوە.
ناوبراو جەختی کردەوە کە پاشای بەریتانیا تەنانەت لە خۆشی زیاتر پێداگرە لەسەر ئەوەی کە نابێت ڕێگە بە تاران بدرێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
دۆناڵد ترامپ هەروەها لە درێژەی قسەکانی دا ووتی : "ئێمە لە ڕووی سەربازییەوە ئەم ڕکابەرەمان تێک شکاندووە."
ئەمە لە کاتێک دایە کە بەپێی یاساکانی بەریتانیا، پاشا تەنیا نوێنەرایەتی ووڵات دەکات و بۆی نییە لە جیاتی دەوڵەت لێدوانی سیاسی بدات.