PeyamaKurd - دەیان کەشتی لە بەندەری چابەهار گیریان خواردووە
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکام) ڕایگەیاند بەهۆی تووندکردنەوەی گەمارۆوە دەریاییەکان بۆ سەر بەندەر و کەنارئاوەکانی باشووری ئێران، ڕێڕەوەکانی بازرگانی دەریایی بۆ ناوەوە و دەرەوەی ئەو ووڵاتە بە تەواوی پەکیان کەوتووە.
سێنتکام ئاماژەی بەوە کردووە کە پێش دەستپێکردنی ئەم گەمارۆیانە، بە تێکڕا ڕۆژانە ٥ کەشتی لە بەندەری چابەهار لەنگەریان دەگرت، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی داخرانی ڕێگاکانەوە زیاتر لە ٢٠ کەشتی لەو بەندەرەدا گیریان خواردووە و ناتوانن بجووڵێن.
بەپێی ئامارەکانی سێنتکام، تا ئێستا ٣٩ کەشتی بازرگانی بۆ ئەوەی نەکەونە ناو بازنەی گەمارۆوەکانەوە، ناچار بوون ڕێڕەوی گەشتەکانیان بگۆڕن و لە بەندەرەکانی ئێران دوور بکەونەوە.