سێنتکام خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی لە گەرووی هورمز ڕەت دەکاتەوە

سێنتکام خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی لە گەرووی هورمز ڕەت دەکاتەوە

PeyamaKurd - سێنتکام خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی لە گەرووی هورمز ڕەت دەکاتەوە

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکام) بە فەرمی ئەو هەواڵانەی ڕەت کردەوە کە باس لە خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێران ەوە لە گەرووی هورمز دەكەن.
سێنتکام لە پلاتفۆرمی "ئێکس" ڕایگەیاندووە، "سوپای پاسداران بانگەشەی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی لەسەر دوورگەی قشم لە گەرووی هورمز دەکات، بەڵام ئەم هەواڵە درۆیە"، 

جەختیشی کردەوە، سەرجەم فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە پارێزراون و ئامادەیی یان هەیە.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕەخنەی لە شێوازی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکان لەلایەن تاران ەوە گرت و ڕایگەیاند، "ئەمە بەلایەنی کەمەوە شەشەم جارە کە سوپای پاسدارانی ئێران ئەم بانگەشە درۆیانە دووبارە دەکاتەوە.