PeyamaKurd - فه‌رهاد ئه‌ترووشی : دۆخه‌كه واده‌خوازێت هه‌ردوو پۆستی سه‌رۆكکۆمار و سه‌رۆكوه‌زیران یه‌كلایی بكرێنه‌وه
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ووتی "گفتوگۆ بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆككۆماری عێراق به‌رده‌وامه و پێویسته كورد خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه، چوونكه دۆخی ئێستا وا ده‌خوازێت هه‌ردوو پۆستی سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق یه‌كلایی بكرێنه‌وه."
د.فه‌رهاد ئه‌ترووشی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، ووتی "ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له ناوچه‌كه هه‌یه بۆ عێراق مه‌ترسیداره و زیانی گه‌وره‌ش به‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه، بۆیه دۆخه‌كه وا ده‌خوازێت هه‌ردوو پۆستی سه‌رۆكکۆمار و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق یه‌كلایی بكرێنه‌وه و هه‌ڵبژێردرێن، به‌ڵام له‌ناو شیعه ناكۆكی قوڵ هه‌یه، له‌ناو سوننه‌ش ناكۆكی هه‌یه، بۆیه فراكسیۆنه كوردیه‌كانیش به‌بێ ڕێككه‌وتن ناتوانن پۆستی سه‌رۆكکۆمار یه‌كلایی بكه‌نه‌وه."
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ووتی "تا ئێستا كورد له‌سه‌ر یه‌ك كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن، به‌ڵام گفتوگۆ له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی بەردەوامە بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكرێته‌وه، ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر دانوستانه‌كان و پێویسته كورد بڕیاری خۆی له‌سه‌ر دیاریكردنی سه‌رۆكکۆمار بدات، شیعه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه، چوونكه ئه‌وانیش ناكۆكی قووڵیان هه‌یه."
د.فه‌رهاد ئه‌ترووشی ووتیشی "به‌داخه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق خۆی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانه، شیعه‌كانیش ده‌زانن كێن ئه‌وانه‌ی بە درۆن هێرش دەکەنە سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام تا ئێستا یه‌ك كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه ده‌ستگیر نه‌كراوه، پێویسته ئه‌وانه ده‌ستگیر بكرێن و ناكرێت هێرشه‌كان به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بن."