داهاتی نانەوتی سلێمانی زیادی کرد

داهاتی نانەوتی سلێمانی زیادی کرد

PeyamaKurd - داهاتی نانەوتی سلێمانی زیادی کرد

سایتی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی بڵاوکردەوە کە بڕەکەی نزیکەی 15 ملیار دینارە.
سایتی شەفافیەت کە تایبەتە بە چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، رایگەیاند، داهاتی ئەم هەفتەیەی ئەو سنوورانە لە رۆژی 28ـی ئازار تاوەکوو 3ـی نیسانی 2026 بڕی 14 ملیار و 666 ملیۆن و 997 هەزار و 378 دینار بووە.
لەو بڕە پارەیەش %98ـی بەشێوەی نەختینە بووە، هەروەها و بڕی %2ـی بەشێوەی چەک بووە، مقاسەش (پارەی پاکتاوکراو) سفرە.
رۆژی 15ـی 12ـی 2022، دوای 30 ساڵ، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بە خاوەنی پڕۆژەی شەفافیەت لە داهات و خەرجی.